بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان پرێس، بڕیارە حکومەتی عێراق بە نووسراوی فەرمی داوا لە تورکیا بکات دەستبکاتەوە بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی عێراقەوە وەرگیراون، لە کۆبوونەوەی نێوان نوێنەرانی کورد لە بەغدا کە پێکهاتبوون لە د. فوئاد حوسێن و بەنگین رێکانی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی و حەیان عەبدولغەنی، رێککەوتوون حکومەتی عێراق نووسراوێک ئامادە بکات و سبەی بە فەرمی بۆ حکومەتی تورکیای بنێرێت.
بەپێی زانیارییەکان لە سەرچاوە باڵاکەوە "لە نووسراوەکەدا حکومەتی عێراق بە فەرمی داوا دەکات تورکیا دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکاتەوە لە بەندەری جەیهانەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە هاوبەشی لەنێوان کۆمپانیای سۆمۆ و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان".
وەڵام بدەوه