Kurdistan Press - دایکێک بە سکێک پێنج منداڵی بوو. دایکێک بە سکێک پێنج منداڵی بوو. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دایکێک بە سکێک پێنج منداڵی بوو.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فاتمه‌ زه‌هرا، له‌ شاری به‌غدا، ئافره‌تێك  سكێک پێنج منداڵی بوو، منداڵه‌كان سێ كچ و دوو كوڕن.

د. سەلام بەدر سوڵتان، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نه‌خۆخشانه‌ی فاتمه‌ زه‌هرا بۆ ئافره‌تان و منداڵبوون، رایگه‌یاند: ئافره‌تێك به‌ سكێك پێنج منداڵی بوو، كه‌ سێ كچ و دوو كوڕن.

 ده‌شڵێت: منداڵه‌كان‌ و دایكه‌كەیان‌ به ‌ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه‌.

د. شەیما محه‌ممه‌د ئه‌للامی، سه‌رۆكی تیمی پزیشکی و پسپۆڕی منداڵبوون و ئافرەتان، ئاماژەی بەوەدا: ئه‌و ئافره‌ته‌ له‌ ته‌مه‌نی 20 ساڵیدایه‌، كاتێك به‌ده‌ست ئازاری منداڵ بوونه‌وه‌ ده‌یناڵاند، نه‌شته‌رگه‌رییمان بۆ كرد و پێنج منداڵی بوو، كه‌ كێشیان له‌نێوان 800 بۆ 1300 گرام دایه‌.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه