Kurdistan Press - کاتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دیاریکرا کاتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دیاریکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دیاریکرا

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ ڕۆژی 6ـی تشرینی دووەمی بۆ هەڵبژاردن دیاریکرد و دەنگی لەسەر حەوت ماددە دا لە کۆی 16 ماددە.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی 03ـی 2023 بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و بە ئامادەبوونی 171 پەرلەمانتار بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پارێزگاکان کۆبوونەوە.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری دا 06ـی 11ـی 2023 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئەنجام بدرێت.

هاوکات ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر ماددەکانی 15 و 16ـی تایبەت بە هەڵبژاردن دا.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریشی دا کە ڕۆژی شەممەی داهاتوو کۆببێتەوە بۆ تەواوکردنی هەمواری یاسایەکە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه