Kurdistan Press - سوودانی پێویستە ناڕەزایەتیی وڵاتان بەرامبەر بە عێراق ئاشتییانە بێت و لە ڕێگەی چەکەوە نەبێت. سوودانی پێویستە ناڕەزایەتیی وڵاتان بەرامبەر بە عێراق ئاشتییانە بێت و لە ڕێگەی چەکەوە نەبێت. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سوودانی پێویستە ناڕەزایەتیی وڵاتان بەرامبەر بە عێراق ئاشتییانە بێت و لە ڕێگەی چەکەوە نەبێت.

سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بە هاوکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵی سنوورەکانیان لەگەڵ ئێران و تورکیا کردووە.

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئەلعەرەبییە، ڕایگەیاند: هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر سنوورەکانی عێراق ڕەت دەکەینەوە، چ لەلایەن ئێران یان لە تورکیاوە بێت، ئێستاش هێزەکانی فیدراڵی بە هاوکاری لەگەڵ هەولێر کۆنتڕۆڵی سنوورەکانیان لەگەڵ هەردوو وڵات کردووە.

ڕاشیگەیاند: ڕەتکردنەوەی هێرشەکانی تورکیا و ئێران لەلایەن حکوومەتەکەیەوە بە ڕێوشوێنی فەرمی بووە و پێویستە ناڕەزایەتیی وڵاتان بەرامبەر بە عێراق ئاشتییانە بێت و لە ڕێگەی چەکەوە نەبێت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنەکە جەختی لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی کردەوە.  هاوکات ئاماژەی بەوەش دا کە ڕێگە بە هیچ لایەنێک نادەین عێراق بخاتە ناو شەڕ و ململانێکانەوە، کە دژی بەرژەوەندی نیشتمانی بێت."

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه