Kurdistan Press - موقتەدا سەدر دوست بە جوڵە دەکات. موقتەدا سەدر دوست بە جوڵە دەکات. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

موقتەدا سەدر دوست بە جوڵە دەکات.

ململانێکانی نێوان سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر یاسای هەڵبژاردن دەست پێدەکاتەوە و ئەگەری ئەوە هەیە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، لەسەر پرسی گۆڕینی یاسای هەڵبژاردنەکان لە عێراق، دەست بە جووڵەی شەقام بکاتەوە.

لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە پڕۆژەیاسایەک کە لە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە، دەیانەوێ یاسای هەڵبژاردنەکان لە عێراق، لە فرەبازنەوە بگۆڕنەوە بۆ یەک بازنە، چونکە پێیان وایە، لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی رابردوودا، بەهۆی ئەو یاسا نوێیەوە دەنگەکانیان کەم بووەتەوە.

هەڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە 10ی10ی2021، کە له‌ سه‌رجه‌م شاره‌كانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، له‌سه‌ر سیستمی فره‌بازنه‌یی بەڕێوە چوو، سەرکەوتنی موقتەدا سەدر لەو هەڵبژاردنە وای کرد لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی بیانوو بە سیستەمە نوێیەکەی هەڵبژاردن بگرن، کە بەهۆی ئەوەوە بووە دەنگەکانی ئەوان کەم بووەتەوە. دوای کشانەوەی 73 پەرلەمانتاری سەدریش لە پەرلەمانی عێراق و پێکهێنانی حکوومەت لەلایەن لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگییەوە، ئێستا ئەو لایەنانە بە دەرفەتێکی باشی دەزانن، کە کار بۆ گۆڕینی سیستەمی هەڵبژاردن بكەن لە فرەبازنەییەوە بۆ یەک بازنەیی پێشوو، بە گۆڕانکارییەوە.

بەڵام، بەپێی زانیارییە رۆژنامەوانییەکان، ئەو هەنگاوەی لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، نیگەرانیی بۆ موقتەدا سەدر، ڕێبەری رەوتی سەدر دروست کردووە و پێشبینیی دەکەن لەسەر ئەو پرسە بێدەنگ نەبێت و لە مانگی ئاداردا دەست بە جووڵەی شەقام بکاتەوە، بەو هۆیەشیانەوە، چوارچێوه‌ى هەماهەنگیی لایەنە عەرەبە شیعەکان‌ له‌ عێراق، به‌نیازن هادى عامرى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح ره‌وانه‌ى لای موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در بكه‌ن.

لەمبارەیەوە، رۆژنامه‌ى (مەدا) له‌ راپۆرتێكیدا ئاشكرای كردووه‌، لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ناوخۆیاندا كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان كردووه‌ و به‌نیازن هادى عامرى، سه‌رۆكى رێكخراوى به‌در و هاوپه‌یمانیى فه‌تح ره‌وانه‌ى لاى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در بكه‌ن، چونکە ده‌نگۆى ئه‌وه‌ هه‌یه،‌ له‌ ئادارى داهاتوودا لایه‌نگرانى سه‌در ده‌ست به‌ خۆپیشاندان بكه‌نه‌وه‌ و بیانووه‌كه‌یش له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ى فره‌بازنییه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان.

عوسمان گوڵپی، چاودێری سیاسی، بۆ (باسنیوز) ڕایگەیاند، ئەگەرچی وا دەرناکەوێت موقتەدا سەدر لە دۆخی ململانێدابێ لەگەڵ نەیارەکانی، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە موقتەدا سەدر لە سیاسەت و ویستی بەشداریی هەڵبژاردن پاشەکشەی کردووە، چونکە سەدر لە ناچاری و لەژێر فشاردا ئەم قۆناغەی ئێستای هەڵبژارد کە تیایەتی، بۆیە لە هەر هەنگاوێکی داهاتوو، کە زیانی بۆ چارەنووسی رەوتەکەی هەبێت، بێدەنگ نابێت، بەتایبەت کاتێک کە چوارچێوەی هەماهەنگی دەست بۆ هەر گۆڕانکارییەک ببات لە پرسی هەڵبژاردندا، بۆیە سەدر پێناچێ بێدەنگ بێ، بەڵام نازانرێ تا ئێستا بێدەنگ نەبوونی و چوونە ململانێ لەگەڵیان ڕاستەوخۆ دەبێت، وەکوو ڕەوتی سەدر، یان ناڕاستەوخۆ دەبێت بە دروستکردنی ناڕەزایی جەماوەری و لەمپەر دروستکردن.

گوتیشی: ”پرسی فرەبازنەیی و یەک بازنەیی بۆ عێراق گرنگە، چونکە زۆر گۆڕانکاری لە هاوکێشەکاندا دروست دەکات و ناوچەکان بۆ هێزەکان تۆخ دەکاتەوە، پێم وایە نەک تەنیا بۆ موقتەدا سەدر، بەڵکوو بۆ زۆر ئاراستەی دیكەیش دەبێتە گرفت و خاڵی ململانێی بەهێز، کە سەدر لەناویاندا دیارترینیان دەبێت، چونکە سوودمەندی یەکەمی ئەم فرەبازنەییەی ئێستا بووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه