Kurdistan Press - دەستبەسەر سەرجەم مولک و ماڵەکەی وەزیرێکی باڵا گیرا. دەستبەسەر سەرجەم مولک و ماڵەکەی وەزیرێکی باڵا گیرا. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەستبەسەر سەرجەم مولک و ماڵەکەی وەزیرێکی باڵا گیرا.

به‌گوێره‌ی نووسراوێكی سه‌رۆكایه‌تی دادگای كه‌رخ له‌ شاری به‌غدا، ده‌ستبه‌سه‌ر هه‌موو موڵك و ماڵه‌كه‌ی عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری پێشووی دارایی عێراق گیراوه‌.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا كه‌ ڕێكه‌وتی 8/2/2023 بۆ دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی دووه‌می كه‌رخ چووه‌، هاتووه‌: بڕیار درا ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رجه‌م موڵك و ماڵه‌ گواستراوه‌ و نه‌گواستراوه‌كانی عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوی وه‌زیری پێشووی دارایی عێراق بگیرێت.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا جگه‌ له‌ عه‌لی عه‌لاوی، ناوی به‌رپرسی تری حكوومه‌تی پێشووی عێراق هاتووه‌ كه‌ ئه‌ویش‌ رائید جووحی ئه‌لساعیدی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراقه‌، له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی تر كه‌ بران و پیشه‌یان كاسبه‌ به‌ ناوه‌كانی عه‌بدولئه‌میر حه‌سوون عه‌لی ته‌ها و محه‌مه‌د حه‌سوون عه‌لی ته‌ها.

جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌بێ ئاگاداری و فه‌رمانی وه‌زاره‌تی داد و لایه‌نی په‌یوه‌ندار، ناوبراوان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن و بۆیان نییه‌ ده‌ستكاری موڵك و ماڵه‌كانیان بكه‌ن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه