Kurdistan Press - ناكۆكییەكی توند لە نێوان سەرایا سەلامی سەدرو میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە بەغدا تەقیەوە. ناكۆكییەكی توند لە نێوان سەرایا سەلامی سەدرو میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە بەغدا تەقیەوە. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ناكۆكییەكی توند لە نێوان سەرایا سەلامی سەدرو میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە بەغدا تەقیەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ناكۆكییەكی توند لە نێوان میلیشیاكانی سەرایا سەلامی موقتەدا سەدر ڕێبەری رەوتی سەدر و میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لەسەر دەست بەسەرداگرتنی تاوەری (مەتعەمی توركی) لە بەغدا تەقیەوە.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە لە میدیاكانی عێراق بڵاو بووەوە، گوایە تاوەری (مەتعەمی توركی) كە مەكۆی خۆپیشاندەرانی ناڕازیی بەغدا بوو لە تشرینی 2019دا، رادەستی هێزە ئەمنییەكانی میلیشیای حەشدی شەعبی كراوە، ئەم ئێوارەیە میلیشیای سەرایا سەلام سەرلەبەری هەواڵەكەی رەت كردەوە و رای گەیاند كە ئیدارەی تاوەرەكە لەژێر دەستی هێزێكی ئەمنیی خۆیاندایە بە هاوبەشی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی حكوومەتی فیدراڵی.

لەمبارەیەوە مورتەزا بەهادلی گوتەبێژی فەرمی بە ناوی سەرایا سەلام بە میدیاكانی عێراقی راگەیاندووە كە تاوەری مەتعەمی توركی لەوەتەی كۆتاییهاتنی خۆپیشاندانەكانی 2019وە لەژێر دەستی خۆیاندایە.

ئاماژەشی بەوە داوە كە سەرایا سەلام تاوەرەكە دەپارێزێت و ڕێگری لە ڕوودانی ئاژاوە و تێكدانی دۆخی ئەمنی دەكەن.

جێی باسە بەپێی هەواڵی میدیاكانی عێراق، ئەمڕۆ هێزێكی زۆری ئەمنی و چەكداری میلیشیاكان لە دەوروبەری تاوەری مەتعەمی توركی گردبوونەوە و هەواڵی ئەگەری پێكدادانی نێوان میلیشیاكان بڵاو بووەوە لەسەر ئەوەی كامیان دەست بەسەر تاوەرەكەدا بگرن، ئەمەش دوای ئەوەی بەشێك لە هێزە ئەمنییەكانی حكوومەت شوێنەكانی خۆیان لە ناو تاوەرەكە چۆڵ كرد.

تاوەری (مەتعەمی توركی) كە كەوتووەتە ناوچەی باب شەرجی لە بەغدای پایتەختی فیدراڵی و لە ناوچەی سەوز نزیكە، لە خۆپیشاندانە بەرفرەوانەكەی 2019ی بەغدا، بووبووە پەناگە و بارەگای سەرەكیی ڕێكخەرانی خۆپیشاندانەكان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه