Kurdistan Press - برنجی دەنک درێژ دابەش دەکرێت. برنجی دەنک درێژ دابەش دەکرێت. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

برنجی دەنک درێژ دابەش دەکرێت.

وەزارەتی بازرگانی عێراق رای دەگەیەنێت، مانگی داهاتوو برنجی سپی دەنكدرێژ بۆ دابەشکردن وەکوو یەکێک لە ماددە خۆراکیەکان دابینکراوە، لەبارەی برنجەکەوە دەڵێت “كوالێتی برنجەكە لە هەرە برنجە باشەكانی جیهانە”.

وەزارەتی بازرگانی عێراق رای گەیاندووە، 40 هەزار و 200 تۆن برنجی جۆری تایلەندی گەیشتووە و بۆ سەبەتەی خۆراك دابین دەكرێت، ئێستا تیمێكی پشكنەری تاقیگەیی لە بەشی كۆنترۆڵی كوالێتی نموونەی برنجەكەیان وەرگرتووە بەمەبەستی ئەنجامدانی پشكنینی پێشوەختە و دواتر نموونەكان بۆ تاقیگەی بەشی كۆنتڕۆڵی كوالێتی ناوەندیی ره‌وانه‌ ده‌كرێن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، ئێستا پلانی دابەشكردن دادەنێن و بەپێی پێویستی بۆ هەر شار و شارۆچكەیەك دابەشی دەكەن، دابەشكردنەكەشی لە چوارچێوی سەبەتەی خۆراك دەبێت.

وەزارەتی بازرگانی عێراق جەختی لەوەش كردووەتەوە، كوالێتی برنجەكە یەكێكە لە باشترین جۆره‌كانی برنجی ده‌نكدرێژ و بۆ بەشە خۆراكی مانگی ئادار دابەش ده‌كرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه