سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی دۆخی کارەباوە یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لەگەڵ كۆمپانیایەکی ئەمریکی واژۆ دەکات و ئەمەش ناڕەزایەتی گەورەی ئێرانی لێکەوتووەتەوە.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزارەتی كارەبای عێراق یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ كۆمپانیای (جەنەراڵ ئیلیكتریك)ی ئەمریكیدا واژۆ كرد بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبای عێراق.
ئەم هەنگاوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ناڕەزایەتی گەورەی لەلایەن ئێرانەوە لێکەوتووەتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە لە چەند هەفتەی رابردوو، زیاد عەلی فازڵ، وەزیری کارەبای عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو کە تاوەکوو ئێستا شەش بۆ حەوت هەزار مێگاواتی کارەبای عێراق بە غازی سروشتی ئێران دابیندەکرێت و پلانیشیان هەیە لەگەڵ ئێران رێککەوتنی نوێ لەبواری وزەی کارەبا ئەنجام بدەن.
وەڵام بدەوه