Kurdistan Press - سوودانی دینار لە دۆلار بەھێزترە. سوودانی دینار لە دۆلار بەھێزترە. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سوودانی دینار لە دۆلار بەھێزترە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا لە هاووڵاتیان ده‌كات، هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی دۆلار نه‌ده‌ن، چونكه‌ دینار به‌هێزتره‌.

سوودانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی فه‌رمیی عێراقی، کە بڕیارە له‌ كاتژمێره‌كانی داهاتوودا پەخش بکرێت، رایگەیاند: "هاووڵاتییان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ دینار له‌ دۆلار به‌هێزتره‌، بۆیه‌ هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی دۆلار نه‌ده‌ن".

سوودانی دووپاتیکردەوە، حکومەت دۆلار بە رێژەی فەرمی دابیندەکات و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی هه‌ر به‌رپرسێكی حكومیشی كرد، كه‌ چاره‌سه‌ری بۆ كێشه‌كان پێ نه‌بێت و گوتیشی: "رەشنووسی بودجەی ساڵی 2023 یارمەتی نەختینەیی هه‌یه‌ و بەسەر خێزانە هەژارەکاندا دابەشدەکرێت".

سوودانی باسی "دزیی سەدە"ـی كرد و گوتی: پارەکە بەسەر کۆمەڵێك سیاسەتمەداری کاریگەر، بانک، کەسایەتی و تەنانەت میدیاكارانیشدا دابەشکراوە.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق پێویستی بە هێزی شەڕکەری بیانی نییە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه