Kurdistan Press - باتەنها بریاری دادگا نەبینیین … باتەنها بریاری دادگا نەبینیین … | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

باتەنها بریاری دادگا نەبینیین …

باتەنها بریاری دادگا نەبینیین … 

پێش بریاری دادگای ئیتحادی ماوەی نزیکەی دوو مانگە لایەنیک وەزیری دارایی عیراقی ئاگادارکردەوە لەوەی  بریاری ناردنی ٤٠٠ ملیارەکەی هەریم رابگریت و رەوانەی نەکات ، 

هەمان ئەو لایەنە پەرلەمنتارەکەشی  راسپارد بۆ ئەوەی ئیمزا لەسەر سکالایەک بکات و پێشکەشی دادگای بکات لەدژی ناردنی ئەو پارەیە بێ ئەوەی ناوەرۆکەکەی بخوێنێتەوە ،

هەرهەمان لایەن فەرمانی بەدادگای ئیتحادی کرد بریارەکەی لەبەرژەوەندی سكاڵاکە بێت و لەدژی هەریم بریار بدات ،

 هەمان لایەنە دەستی هەیە لەبەرزبونەوەی بەهای دۆلار لەرێگای بەقاچاغ بردن و ئاودیوکردنی سەدان ملیون دۆلار رۆژانە ، 

بەداخەوە هەمان ئەو لایەنە  فەرمانی بەدادگای ئیتحادی کرد بریار لەدژی یاسای نەوت و گازی هەریم بدات ،

ئەو لایەنە هەرکات نزیک بونەوە لەنیوان هیزو لایەن و پێکهاتەکانی عیراق دروست بیت هەولی تیکدانی ئەو یەکریزی و تەباییە دەدات چونکە یەکریزی پێکهاتەکانی عیراق بە مەترسی بۆسەر بەژەوەندییەکانی خۆی دەزانیت 

ئەوەی جێگای سەرنجە کارەکتەرەکانی ئەو لایەنە بۆ جێ بەجێ کردنی ئەجینداکانی لەعیراق  هێزێکی ناوخۆیی عیراقەو بەشێکیشە لە هاوپەیمانی ئیدارەی دەولەت .

مێژوو شاهیدە هۆکاری سەرەکی لەناوچوونی رژێمەکانی حوکمرانی لەعیراق بە روخانی دادگاکانی الثورە شەوە  بەهۆی دەست درێژی و پێشلکردنی مافە دەستورییەکانی خەلکی کوردستانەوە بوە ،

هیواخوازین هیزو لایەنە سیاسییەکانی عیراق هەلوێستی رونیان هەبیت لەمەر ئەو پێشیلکارییانەی لەدژی هەریمی کوردستان ئەنجام دەدریت ، 

دڵنیابن سنورێک بۆ زیادەرۆییەکانی دادگای ئیتحادی دادەنریت ،

لە کۆتاییدا ئەو لایەنە هەرچەند هەولی دوژمنکارانە بدات لەبەرامبەردا سەرکردایەتی و خەڵکی کوردستان هاوشیوەی چیاکانی کوردستان بەبەرزی و خۆراگری دەمێننەوە .

دکتۆر شاخەوان عبدللە. 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه