Kurdistan Press - سیستانی فتوایەکی دەرکرد سیستانی فتوایەکی دەرکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سیستانی فتوایەکی دەرکرد

عەلى سیستانى، مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق رایگەیاند، فرۆشتنى دراو لەلایەن بازرگانانەوە بە وڵاتانى دراوسێ رێگەپێدراو نییە، ئەگەر  زیانى بۆ ئابوورى نیشتمانى هەبێت و پێچەوانەى رێکارە یاساییەکان بێت.

نوسینگەى عەلى سیستانى، مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق وەڵامى پرسیارى یەکێک لە شوێنکەوتووانى مەزهەبی شیعەى داوەتەوە، کە ئاراستەى کراوە، لەبارەى رەوایەتى فرۆشتنى دراوى عێراقى بە وڵاتانى دراوسێ.

لە وەڵامى ئەو پرسیارەدا نووسینگەکە کە وەڵامەکانى بە فەتواى سیستانى هەژمار دەکرێت، نووسیویەتی، "فرۆشتنەکە خۆى بۆ خۆى رێگەپێدراوە، بەڵام ئەگەر زیانی بۆ ئابووریی نیشتمانى هەبێت یان پێچەوانەى یاسا کارپێکراوەکان بێت ئەوا دروست نییە."!!

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه