Kurdistan Press - سەردانی مەسرور بارزانی بۆ بەغدا رێککەوتنی کۆنکرێتی نێوان ھەولێر و بەغدا خێراتر دەکات. سەردانی مەسرور بارزانی بۆ بەغدا رێککەوتنی کۆنکرێتی نێوان ھەولێر و بەغدا خێراتر دەکات. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەردانی مەسرور بارزانی بۆ بەغدا رێککەوتنی کۆنکرێتی نێوان ھەولێر و بەغدا خێراتر دەکات.

پەرلەمانتارێکی كورد لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هاتنی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، کاریگەریی گەورەی لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەبێت و پڕۆسەی ڕێکكەوتنی کۆنکرێتی لەنێوان هەردوولا خێراتر و ئاسانتر دەکات.

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی شاندێک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ هەریەک لە د. لەتیف رەشید، سەرکۆماری عێراق، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ، محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و فائق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆبووەوە.

بە گەیشتی بە بەغدا، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە تویتێکیدا ئاماژەی بەوە كرد: ”دووبارە لە بەغداین و ئامادەین بۆ کارکردن لەگەڵ حکوومەتی نوێ، بۆ بنیاتنانی ئایيندەیەکی باشتر و خۆشگوزەرانتر بۆ گەلەکانمان.“

سەبارەت بەو سەردانەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، شێروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند: هاتنی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، قورسایی گەورە و کاریگەریی زۆری لەسەر باشترکردنی پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکوومەتی نوێی بەغدا دەبێت، بێگومان ئەو سەردانە، کە هاوکاتە لەگەڵ پەسەندکردنی بودجەی نوێی ساڵی ٢٠٢٣ی عێراقی فیدڕاڵ، كاریگەریی زۆر باشی دەبێ لە جێگیركردنی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان لەو بودجەیە.

گوتیشی: ”ئەم سەردانەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و شاندەكەی بۆ بەغدا، رێکكەوتنی کۆنکرێتیی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای رێکكەوتنی پێکهێنانی حکوومەتی نوێش خێراتر و ئاسانتر دەکات، بەتایبەتی پرسی یاسای نەوت و غازی عێراق، کە گرنگە بۆ یەکلابوونەوەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر ئەو دۆسیەیە و بێ گومان پێشتریش گفتوگۆ لەسەر زۆر پرسی دیکە کراوە، وەك کێشەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، کە بۆ هەموو ئەوانە، هاتنی سەرۆکوەزیران گرنگیی خۆی هەیە.“

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه