لە پێنجەمین ساڵیادی سەرکەوتن بەسەر داعشدا، بە بەشداری محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، رێوڕەسمێک بەڕێوەچوو، کە فەرماندەیی گشتیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئامادەی کردبوو.
لە رێوڕەسمەکەدا، نوێنەری بەشێک لە بنەماڵەی شەهیدانی هێزەکانی پێشمەرگە، لەگەڵ بەشێک لە بنەماڵەی شەهیدانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئامادەی بوون، سوودانی ستایشی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانی عێراقی کرد، لە رووبەڕووی تیرۆریستان، کە توانیان بەسەریاندا سەربکەون.
وەڵام بدەوه