Kurdistan Press - بە میلیاران دینار گەڕێندرایەوە بۆ عێراق کە دزرابوون. بە میلیاران دینار گەڕێندرایەوە بۆ عێراق کە دزرابوون. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بە میلیاران دینار گەڕێندرایەوە بۆ عێراق کە دزرابوون.

دادگەى عێراق دەڵێت، بڕێکی دیکە لە پارە دزراوەکەى هەژمارى سپاردەى دارایی دەستەى گشتیى باج لە بانکى رافیدەین گەڕێندراوەتەوە کە زیاتر لە 134 ملیار دینارە.

رۆژی پێنجشەممە، 8ى کانوونى یەکەمى 2022، دادگەى لێکۆڵینەوەى دووەمى کەرخ لە بەغدا کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانى گەندەڵى، لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد کە بڕێکی دیکە لە پارەی دزراوى بانکى رافیدەین گەڕێندراوەتەوە بۆ ئەو بانکە و بڕەکەی 134 ملیار و 455 ملیۆن و 600 هەزار دینارە.

بەگوێرەى راگەیێندراوەکە، گەڕاندنەوەى پارە دزراوەکە بەردەوامە و تاوەکو ئێستا بڕى 317 ملیار و 535 ملیۆن و 536 هەزار و 252 دینار گەڕێندراوەتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە، هەموو پارە دزراوەکەى ئەو بانکە زیاتر لە 3.7 ترلیۆن دینار بووە کە لەرێگەى پێنج کۆمپانیاوە لەنێوان ئابى 2021 و ئەیلوولى 2022 لەو بانکە برا و دزییەکەش بە "دزى سەدە" ناوى دەرکردووە.

27ى تشرینى دووەم، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانى عێراق گەڕاندنەوەى بڕی یەکەمی پارە دزراوەکەى بانکى رافیدەینى راگەیاند کە 182 ملیار دینار بوو لە نوور زوهێر، خاوەنى دوو لەو کۆمپانیایەى پارەکەیان بردبوو.

29ى تشرینى دووەم، نوور زوهێر بە بڕیارى دادگە بە بارمتە ئازادکرا تاوەکو لەماوەى دوو هەفتەدا ئەو پارەیەى بردوویەتى بیگەڕێنێتەوە کە 1.6 ترلیۆن دینار بووە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه