Kurdistan Press - بنکەی سەربازیی زێلکانی تورکی ئاگربارانکرا. بنکەی سەربازیی زێلکانی تورکی ئاگربارانکرا. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بنکەی سەربازیی زێلکانی تورکی ئاگربارانکرا.

دوای ئەوەی ئەمشەو بنكەی سەربازی "زێلكان"، كە سوپای توركیا تیایدا جێگیرە بە چوار مووشەك بۆردمان كرا، گرووپێكی چەكداری بەناوی "لیوای ئەحراری عێراق"، بەرپرسیاریەتی ئەنجامدانی هێرشەكەی راگەیاند. 

ئەمشەو بەڕێوەبەری شارەدێی زێلكان رای گەیاند كە بنكەی سەربازی زێلكان لە باكوری پارێزگەی نەینەوا كەوتووەتە بەر هێرشێكی مووشەكی، كاتێك بە چوار مووشەكی سەرچاوە نادیار بۆردمان كرا، تا ئێستەش لێكۆڵینەوە لەبارەی هێرشەكە و شوێنی هەڵدانی مووشەكەكان بەردەوامە. 

هەر ئەمشەو گرووپێك بەناوی " لیوای ئەحراری عێراق" لە بەیاننامەیەكدا بەرپرسیاریەتی كردنەئامانجی ئەو بنكە سەربازییەی توركیای لە سنووری پارێزگای نەینەوا راگەیاند. 

بەپێی بەیاننامەكە سەربازگەكەی توركیایان سەعات نۆی ئەمشەو بە چوار مووشەكی جۆری "گراد 122 ملم" كردووەتە ئامانج. 

شایەنی باسە بنكەی سەربازی زێلكان بە بەردەوام دەكرێتە ئامانج و توركیاش پەكەكە بە ئەنجامدانی هێرشەكان تۆمەتبار دەكات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه