Kurdistan Press - سەدر داوای کۆکردنەوەی یەک ملیۆن ئیمزا دەکات. سەدر داوای کۆکردنەوەی یەک ملیۆن ئیمزا دەکات. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەدر داوای کۆکردنەوەی یەک ملیۆن ئیمزا دەکات.

ئەمڕۆ هەینی لایەنگرانی موقتەدا سەدر ڕێبەری سەدرییەكان لە عێراق، هەڵمەتێكی بەرفرەوانی كۆكردنەوەیان ئیمزایان لە دژی هاوڕەگەزخوازی دەستپێكرد.

لەسەر داوایەكی موقتەدا سەدر، كە دوێنێ ئاراستەی لایەنگرانی كردبوو، ئەمڕۆ لە شاری كوفەی باشووری عێراق، هەڵمەتی كۆكردنەوەی ئیمزا لە دژی هاوڕەگەزخوازی دەستیپێكرد.

لایەنگرانی سەدر لە مزگەوتی كوفە دەستیان بە پڕكردنەوەی پەڕەی ئامادەكراو بۆ ئەو مەبەستە كردووە و لە كاتی نوێژی هەینیدا، ژمارەیەكی بەرچاوی ئیمزایان كۆكردووەتەوە.

دوێنێ پێنجشەممە موقتەدا سەدر هەڵمەتێكی كۆكردنەوەی یەك ملیۆن ئیمزای دەستپێكرد، لە دژی هاوڕەگەزخوازی لە عێراقدا و لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردەوە كە بە هاوئاهەنگیكردن لەگەڵ نووسینگەكەیدا، لە كاتی نوێژی هەینی، وەك قۆناغی یەكەمی هەڵمەتەكە، دەست بە كۆكردنەوەی ئیمزا بكرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه