Kurdistan Press - عێراق بۆ پاراستنی عەلی زەیدی داوایەک لە ئەمریکا دەکات عێراق بۆ پاراستنی عەلی زەیدی داوایەک لە ئەمریکا دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عێراق بۆ پاراستنی عەلی زەیدی داوایەک لە ئەمریکا دەکات

سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆرکردن، پەنای بۆ شارەزایی و ئەزموونی کۆمپانیا ئەمنییەکانی ئەمریکا بردووە.
کەناڵی حوڕڕەی ئەمریکی زانیاریی نوێی لەبارەی ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی تایبەت بە پاراستنی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرا کردووە، کە تێیدا حکومەتی عێراق گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمنیی تایبەتی ئەمریکیدا کردووە بۆ بەهێزکردنی تیمی پاراستنی سەرۆکوەزیران.
ئەم هەنگاوەش دوای ئەوە دێت کە ناوی لە سەرووی لیستی ئەو بەرپرسانەدایە کە هەڕەشەی جددیی تیرۆرکردنیان لەسەرە.
 ئەرکی ئەم کۆمپانیا ئەمریکییە تەنیا پاراستنی کەسیی سەرۆکوەزیران نییە، بەڵکو مەشقپێکردنی تیمی پاسەوانە تایبەتەکانی، پێشکەشکردنی ڕاوێژی ئەمنیی ورد و داڕشتنی پلانێکی تۆکمە لەخۆدەگرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو.
هاوکات لەگەڵ هێنانی ڕاوێژکارە ئەمریکییەکان، ڕێوشوێنە ئەمنییەکان لەناو بەغدا و بەتایبەت لە ناوچەی سەوز گەیشتوونەتە بەرزترین ئاست. سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بەهێزتر کراوە و فەرماندەی نوێش بۆ فیرقەی تایبەت و ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا دیاری کراون، کە ئەمەش نیشانەی ئامادەکارییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو لایەنانەی لە یاسا دەردەچن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا