Kurdistan Press - ئێران پەیامی کۆتایی بە عێراق گەیاند ئێران پەیامی کۆتایی بە عێراق گەیاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران پەیامی کۆتایی بە عێراق گەیاند

لە دووەم رۆژی سەردانەكەی بۆ عێراق، محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لە كەربەلا رای گەیاند كە هەردوو گەلی عێراقی و ئێرانی رێگە بە رۆژئاوا نادەن چارەنووسیان دیاری بكەن و ببنە پاشكۆی چیڕۆك و گێرانەوەی خەڵكانی تر، قالیباف ئەو قسانەی لە رێوڕەسمی تێپەڕبوونی 40 رۆژ بەسەر رێوڕەسمی ماڵئاواییكردن لە تەرمی عەلی خامنەیی رابەری پێشووی ئێران كرد، كە دوو مانگ پێش ئێستە لە كەربەلا هاتبووە سازكردن. 
وەك ئاژانسی "فارس"ی ئێرانی بڵاوی كردەوە، قالیباف زیاتر گوتی، هەر هەنگاوێكی دووژمنانی هەردوو وڵات بۆ لەیەكدوورخستنەوەمان، وای كردووە دوو هەنگاو بۆ لەیەكتر نزیكبوونەوە بنێین، ئێمە بەرنامەیەكی روونمان بە دەستە بۆ بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیریی هەردوو وڵات و بڕینی دەستی بیانی، بۆ دیاریكردنی چەند پڕۆژەیەك و باشكردنی ژیانی گەلی هەردوو وڵات.
شایەنی باسە قالیباف لەو سەردانەیدا چاوی بە هەرچوار سەرۆكایەتییەكانی عێراق كەوت، جیا لە بەرپرسانی باڵای تەناهی و سەركردە سیاسی و ئاینییەكانی شیعە و میلیشیاكان، سەرچاوەیەكی نزیك لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئاماژە دەكات كە گفتوگۆكانی قالیباف لە بەغدا، دەست پێكردنەوەی هەناردنی نەوتی عێراق و تێپەڕبوونی بە گەرووی هورمز و بابەتی قەرزەكانی ئێران لەسەر عێراق، كە تاران داوای دەكاتەوە، هەروەها هەڵمەتی داماڵینی چەكی میلیشیاكان و پلانی حكوومەتی عێراق بۆ هەڵكوتانە سەر شارۆكەی جەرف سەخری لەخۆ گرتووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا