گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق رای گەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق بودجەی پێویستی بۆ مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابین كردووە و لە رۆژانی داهاتوودا بڕیار لەسەر ناردنی دەدرێت.
دانەر عەبدولغەفار گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند، دوای پێوەندیكردنیان بە فەرمانگەكانی ژمێریاری، بودجە و نووسینگەی فەرمیی وەزیری دارایی عێراق، دڵنیایان كردوونەتەوە كە پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ئامادەكراوە و تێكڕای رێكارە ئیداری و یاساییەكان كۆتایییان هاتووە و تەنیا بڕیاری كۆتایی بۆ خەرجكردنی پارەكە ماوەتەوە.
دووپاتیی كردووەتەوە كە خەرجكردنی مووچەی مانگی حەوت بە هەمان شێوازی مانگەكانی پێشوو دەبێت، واتە بڕی 120 ملیار دیناری لێ دەبڕدرێت و باقیی پارەكە رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت.
گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە كۆتایی لێدوانەكەیدا ئاماژەی بەوە كرد، كە چاوەڕێ دەكرێت لە رۆژانی دووشەم یان سێشەم، بڕیاری فەرمی و كۆتایی لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە لایەن بەغداوە بدرێت.
کاتی ناردنی مووچەی مانگی حەوت راگەیاندرا
1رۆژ پێش ئێستا |
Hogir Nerwayi ![]() |
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه