Kurdistan Press - موجتەنا خامبەیی فەرمانی کردووە بۆ کەشتییەکانی عێراق موجتەنا خامبەیی فەرمانی کردووە بۆ کەشتییەکانی عێراق | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

موجتەنا خامبەیی فەرمانی کردووە بۆ کەشتییەکانی عێراق

ئەمڕۆ هەینی حەوتی ئابی 2026، لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی عێراق دووپاتی کردەوە کە ئێران نەرمییەکی زۆری بۆ هاتن و چوونی ئەو کەشتییانە نواندووە کە نەوتی عێراقیان لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە هەڵگرتووە، و هیواشی خواست کە دوای ڕێککەوتنە نوێیەکەی لەگەڵ تورکیا، بتوانن ڕێڕەوەکانی هەناردەکردنی نەوت هەمەجۆر بکەن.
قەیسەر جۆرانی، ئەندامی لیژنەکە، لە لێدوانێکدا ڕای گەیاند، ئێران نەرمییەکی زۆری بۆ ئەو کەشتییانە نواندووە کە نەوتی عێراقیان هەڵگرتووە لە کاتی تێپەڕبوونیان بە گەرووی هورمزدا، بە جۆرێک کە یەکێک لە کەشتییەکان سێ ڕۆژ لەمەوبەر توانیی لە گەرووەکە تێپەڕێت، و دوێنێش چەند کەشتییەکی تر لە بەندەرە نەوتییەکانی بەسرەدا لەنگەریان گرت بۆ تەواوکردنی بارکردن.
جۆرانی دووپاتی کردەوە، موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری ئێران، فەرمانی کردووە کە نەرمی بۆ ئەو کەشتییانە بنوێنرێت کە لە عێراقەوە دێن و نەوت بۆ وڵاتانی کڕیار دەبەن، کە ئەمەش شتێکی ئەرێنییە و بە شێوەیەکی کاتییش بێت، بووەتە هۆی بەردەوامبوونی هەناردەکردنی هەندێک باری نەوتی عێراق.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا، عێراق بە هیواوە سەیری هەمەجۆرکردنی ڕێڕەوەکانی هەناردەکردنی نەوت دەکات، بەتایبەتی دوای ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ تورکیا،" و ڕوونی کردەوە، باسم محەمەد خزەیر، وەزیری نەوت، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی بۆ گواستنەوەی نەوت بۆ پێشخاپوور و لەوێشەوە بۆ بەندەری جەیهان واژوو کردووە، کە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی بژاردەکانی هەناردەکردن و کەمکردنەوەی پشت بەستن بە یەک ڕێڕەو.
بەشی زۆری هەناردەی نەوتی عێراق لە ڕێگەی بەندەرەکانی باشوور و گەرووی هورمزەوە تێدەپەڕێت، کە ئەمەش وا دەکات هەر گرژییەکی ئەمنی لە گەرووەکەدا کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر جووڵەی هەناردە و داهاتی نەوت هەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا