Kurdistan Press - عەلی زەیدی بڕیاری دا عەلی زەیدی بڕیاری دا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عەلی زەیدی بڕیاری دا

عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاریدا بە ئامادەبوونی بریکاری ئەو وەزارەتانەی تا ئێستا وەزیرەکانیان بۆ دیاری نەکراوە لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیراندا، هەروەها دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی کاروباری وەزارەتەکانی پێ بەخشین تا ئەو کاتەی پرۆسەی دیاریکردنی وەزیرەکان تەواو دەبێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، زەیدی دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی کاروباری وەزارەتەکانی داوە بە بریکارەکانی هەریەک لە وەزارەتەکانی (بەرگری، ناوخۆ، پلاندانان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانییە گشتییەکان، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ڕۆشنبیری، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، کۆچ و کۆچبەران، و وەرزش و لاوان)، ئەمەش بەدەر لەو دەسەڵاتە قۆرخکراوانەی کە دەدرێن بەو وەزیرانەی بە وەکالەت وەزارەتەکان بەڕێوەدەبەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا