Kurdistan Press - لە عێراقەوە هێرشکرایە سەر ئەم وڵاتە لە عێراقەوە هێرشکرایە سەر ئەم وڵاتە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە عێراقەوە هێرشکرایە سەر ئەم وڵاتە

وەزارەتی بەرگریی سعوودیە رای گەیاند، بە كۆمەڵێك درۆن میلیشیا تیرۆریستەكانی عێراق ئەوانەی سەربە ئێرانن، هێرشیان كردە سەر سعوودیە، بەڵام تێكشكێنران.
ئەمڕۆ دووشەم 27ی تەمووز، توركی مالیكی گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی سعوودیە رای گەیاند، هێزی بەرگریی سعوودیە لە چەند سەعاتی رابردوودا چەندان درۆنیان تێكشكاندووە كە هەوڵیان داوە دامەزراوە نەوتییەكانی ناوچەی رۆژهەڵاتی سعوودیە و ریاز بكەنە ئامانج. 
مالیكی دووپاتی دەكاتەوە كە ئەو درۆنانە لە خاكی عێراقەوە هەڵدراون، "میلیشیا تیرۆریستەكانی سەربە ئێران ئەنجامیان داوە". گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی سعوودیە باس لەوەیش دەكات، وڵاتەكەی مافی وەڵامدانەوەی هەیە، بەڵام بۆ كات و شوێنێكی گونجاو هەڵیدەگرێت.
پێشتر سعوودیە و كوێت و ئوردن بە فەرمی ناڕەزاییان بە عێراق دابوو، داوایان لێ كردبوو هێرشی میلیشیاكان رابگرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا