Kurdistan Press - مالکی لەسەر گەندەڵی هاتە دەنگ مالکی لەسەر گەندەڵی هاتە دەنگ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مالکی لەسەر گەندەڵی هاتە دەنگ

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا هۆشداری لەبارەی گەندەڵی لە عێراق دەدات و جەخت لە بەردەوامیی هەڵمەتی دەستگیرکردنی تێوەگلاوان لەژێر چاودێریی دەسەڵاتی دادوەریدا دەکاتەوە.نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە دیدارێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند، لە حکومەتی پێشوودا دیاردەی گەندەڵی گەشتە ئاستی تاڵانکردنی سامانی نیشتمانی.
مالیکی جەخت لە هەبوونی گەندەڵی لە کەرتەکانی کارەبا و بەندەرەکان دەکاتەوە، هەروەها باس لە دۆزینەوەی تێنووسێکی کۆنی بانکی بازرگانی دەکات، تێیدا سەدان ملیۆن دۆلار بە بێسەروبەری بۆ بازرگانان تۆمار کرابوون. نووری مالیکی، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە ئەرکێکی ئەخلاقی و نیشتمانی بۆ پاراستنی مافی هەژاران دەزانێت، هەروەها داوا دەکات هەڵمەتەکانی ئێستا بەپێی ڕێسا و سیاسەتی دروست بێ هیچ پاشەکشەیەک بەردەوامییان هەبێت.
 مالیکی ڕایدەگەیێنێت، هیچ پارێزبەندییەک بۆ تۆمەتباران نییە و بڕیاری دەستگیرکردنەکانیش تەنیا لە دەسەڵاتی دادوەریدا دەبێت، چونکە متمانەی تەواویان بە دادگا بۆ یەکلاکردنەوەی تەواوی دۆسیە داراییەکان هەیە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا