Kurdistan Press - دادگا سزای عالیە نوسەیف دا دادگا سزای عالیە نوسەیف دا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دادگا سزای عالیە نوسەیف دا

دادگا سزای عالیە نوسەیف دا. دادگای کەرخ، ئەمڕۆ سێشەممە، حوکمێکی مەدەنی بەسەر عالیە نوسەیف، پەرلەمانتاری عێراقدا سەپاند و پابەندی کرد بە پێدانی قەرەبووی دارایی بە ڕاوێژکارێکی یاسایی لە وەزارەتی ناوخۆ.
لە ڕاگەیەندراوێکی دادگاکەدا هاتووە، بڕیارەکە بە پابەندکردنی ئەو پەرلەمانتارە دەرچووە بۆ قەرەبووکردنەوەی دارایی (حسێن یوسف تەمیمی)، ڕاوێژکاری یاسایی لە وەزارەتی ناوخۆ. هۆکاری بڕیارەکەش بۆ سەلماندنی ئەو زیانانە دەگەڕێتەوە کە قسەکانی ئەو پەرلەمانتارە لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە بە ناوبانگ و پێگەی پیشەیی و کۆمەڵایەتی ڕاوێژکارەکەی گەیاندووە، دوای ئەوەی ناوبراو بەپێی بڕیارێکی دادگا و لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی فەرمیدا، برازایەکی عالیە نوسەیفی لە کاتی ئەنجامدانی تاواندا دەستگیرکردووە.
دادگاکە ڕوونیشیکردووەتەوە، ئەم حوکمە مەدەنییە دوای دەرچوونی حوکمێکی سزایی دێت لەسەر هەمان ڕووداو، کە مافی داوە بە داواکار داوای قەرەبووی دارایی و مەعنەوی بکات بەرامبەر ئەو زیانانەی پێی گەیشتووە. هاوکات جەختی لەوەش کردووەتەوە کە دادگای عێراقی زامنی دەستوورییە بۆ پاراستنی یاسایی فەرمانبەرانی گشتی لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیاندا، هەروەها چەسپاندنی بنەمای دەربازنەبوونە لە سزادان بەرامبەر هەر پێشێلکاری و سووکایەتییەک کە بەهۆی جێبەجێکردنی یاسا و بڕیارەکانی دادگاوە ڕوودەدات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا