Kurdistan Press - شوێنی هێرشەکان بە بەڵگەوە دیاریکرا شوێنی هێرشەکان بە بەڵگەوە دیاریکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شوێنی هێرشەکان بە بەڵگەوە دیاریکرا

ئەمڕۆ هەینی 26ی حوزەیرانی 2026، جاسم بەدێوی سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو، دووپاتی کردەوە کە ئەنجوومەنەکەیان بەڵگەو وێنەی لەبەردەستدایە کە دەریدەخەن ئەو "هێرشانەی ئەم دواییە" کراونەتە سەر وڵاتانی کەنداو، سەرچاوەکەیان لە عێراقەوە بووە.
لە لایەکی ترەوە، بەدێوی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند کە وڵاتانی ئەنجوومەنەکە بەتەواوی ڕەتی دەکەنەوە هیچ باجێک بخرێتە سەر تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز. هاوکات دووپاتی کردەوە کە "سەڵتەنەتی عومان بە هیچ شێوەیەک بەو جۆرە باجانە ڕازی نییە".
سەبارەت بەو ڕاپۆرتانەی کە باس لەوەرگرتنی 300 ملیار دۆلار دەکەن لەلایەن ئێرانەوە بۆ ئاوەدانکردنەوە بەپێی یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئەم دواییەی لەگەڵ ئەمەریکا، سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو گوتی، هیچ زانیارییەکمان لەسەر ئەو بڕە 300 ملیار دۆلارە نییە کە بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئێران خراوەتە ڕوو.
زیاتر گوتی، ئەم بابەتە نە بەفەرمی و نە بە ناڕەسمی نەخراوەتە بەردەممان، و لەگەڵ واشنتنیشدا تاوتوێمان نەکردووە"، ئەمەش لە کاتێکدایە کە مارکۆ ڕووبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەم دواییەدا سەردانێکی بۆ وڵاتانی کەنداو ئەنجام داوە.
لە کۆتاییدا بەدێوی ڕوونی کردەوە، دەمەوێت باوەڕ بە بەڵێنەکەی ئێران بکەم کە نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، بەڵام ئێمە داوای چاودێریی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بەسەر دامەزراوەکانی ئێران و ڕوونیی تەواو لەبارەی یەدەگی یۆرانیۆمەکەی دەکەین.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا