دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێ، پلانێکی "مەترسیدار"یان بۆ تیرۆرکردنی سەرۆکی دەزگاکە و "چەند ئەفسەرێکی باڵا" لە بەغدا پووچەڵکردووەتەوە کە لەلایەن گرووپێکی سەر بە "حیزبی بەعسی قەدەخەکراو"ـەوە داڕێژرابوو.
رۆژی هەینی، 12ـی حوزەیرانی 2026، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بە سەرپەرشتیی عەبدولکەریم بەسری، سەرۆکی دەزگاکە، هێزەکانیان لە بەغدا توانیویانە "پلانێکی تاوانکاریی مەترسیدار" پووچەڵ بکەنەوە
بەپێی راگەیێندراوەکە، ئەو گرووپەی لە پشتی پلانەکەوە بووە، شانەیەکی پەیوەندیدار بە "کۆمەڵەی نیشتمانیی عێراقی بۆ رزگاری و گۆڕان" بووە، کە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی وەک یەکێک لە "پاشکۆکانی حیزبی بەعسی قەدەخەکراو" ناوی بردووە.
دەزگاکە دەڵێ: "پووچەڵکردنەوەی پلانەکە دوای هەوڵێکی هەواڵگریی چڕ و چاودێری و دزەکردنە نێو گرووپەکە" بووە
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاندووە، لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە ئەندامانی ئەو شانەیە قۆناخی "هاندان و هەڕەشە"ـیان تێپەڕاندووە و گەیشتوونەتە قۆناخی "ئەرک سپاردن و دیاریکردنی ئامانجەکان و دابینکردنی چەک بۆ جێبەجێکردن".
پلانەکە بەو جۆرە بووە ئەم کەسانە تیرۆر بکرێن:
-عەبدولکەریم بەسری، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق
-گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی
-بەڕێوەبەری ئاسایشی بەغدا
-ژمارەیەک ئەفسەری دیکەی دەزگاکە
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئاماژەی بەوە کردووە کە بە پشتبەستن بە رەزامەندیی دادوەر، توانیویانە شوێنپێی ئەندامانی شانەکە هەڵبگرن و پێش ئەوەی بگەنە قۆناخی جێبەجێکردن، تۆمەتبارەکان دەستگیربکەن و دەست بەسەر بەڵگەنامە و ئەو چەکانەیشدا بگرن کە بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکرابوون.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه