Kurdistan Press - ئەمریکا کۆتا پەیام بە عێراق دەدات ئەمریکا کۆتا پەیام بە عێراق دەدات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا کۆتا پەیام بە عێراق دەدات

هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی دەستپێکردنی جێبەجێکردنی پلانی چەککردنی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، چەندین کۆبوونەوەی چڕ لە نێوان عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و دیپلۆماتکارانی ئەمریکی بەڕێوەچوون، کە تێیدا واشنتۆن بەڵێنی پشتیوانیی ئابووریی بۆ سەرخستنی ئەو پلانە داوە.
بەپێی هەواڵێکی مۆتیکارلۆ پەیامە نوێیەکەی ئەمریکا بۆ زەیدی دوو تەوەری سەرەکی لەخۆگرتووە؛ یەکەمیان بریتییە لە پێداچوونەوە و دەستپێکردنەوەی هەماهەنگییە ئەمنییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا، کە بەهۆی جەنگی ئەم دواییەی نێوان ئێران لەلایەک و ئەمریکا و ئیسرائیل لەلایەکی دیکەوە و لێکەوتەکانییەوە، پاشەکشەی بەخۆیەوە بینیبوو. تەوەری دووەمیش تایبەتە بە پێدانی بەڵێنی ئەمریکا بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتییەکی ئابووریی گەورە بە حکومەتەکەی زەیدی، بە ئامانجی سەرخستنی پلانی چەککردنی گروپە چەکدارەکان.
لە چوارچێوەی هەوڵەکانیدا، حکومەتی عێراق ڕەخساندنی 35 هەزار هەلی کاری لە دامەزراوە ئەمنی و سەربازییە فەرمییەکاندا ڕاگەیاندووە بۆ تێکەڵکردنی چەکداری گروپەکان. هاوکات هۆشداریشی داوە کە لە قۆناغی داهاتوودا ڕووبەڕووی ئەو گروپانە دەبێتەوە کە ڕەتیان کردووەتەوە بچنە ناو پلانی تێکەڵکردن و چەککردنەوە
لە ڕووی کردارییەوە، هەریەک لە سوپای ڕەوتی سەدر، عەسائیب و کەتائیبی ئیمام عەلی ڕەزامەندییان لەسەر پلانی تێکەڵکردنەکە دەربڕیوە، لە بەرامبەریشدا حزبوڵڵای عێراقی، بزووتنەوەی نوجەبا و کەتائیبی سەیدولشوهەدا پلانەکەیان ڕەتکردووەتەوە. گرنگترین خاڵی پلانی تێکەڵکردنەکەش خۆی لە ڕادەستکردنی چەکی قورس و سەربازگەکانی ئەو گروپانە بە هێزە ئەمنییە فەرمییەکانی عێراق دەبینێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا