Kurdistan Press - بەرپرسێکی دیکەی عێراق گیرا بەرپرسێکی دیکەی عێراق گیرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەرپرسێکی دیکەی عێراق گیرا


بە فەرمانی عەلی زەیدی بەرپرسێکی دیکەی عێراق دەستگیرکرا. بەپێی سەرچاوەیەكی تەناهی، هێزە تەناهییەكە هەڵیان كوتایە سەر بارەگەی كۆمپانیاكە لە بێجی و بەڕێوەبەری بەشی دارایی كۆمپانیای پاڵاوگەكانی باكوریان لەناو پاڵاوگەی بێجی گرت، ئەویان بەرەو بەغدا برد بۆ تەواوكردنی لێكۆڵینەوە لەگەڵی و وەرگرتنی رێوشوێنی پێویست بەرانبەری، سەبارەت بە هۆكاری گرتنی گوتی، تا ئێستە بەفەرمی هیچ لەبارەی ئەو بابەتەوە نەهاتووەتە راگەیاندن.  
هەر بەپێی سەرچاوەكە پرۆسەی گرتنی ئەو بەرپرسەی كۆمپانیاكانی پاڵاوگەكانی باكور لە ناو پاڵاوگەی بێجی ئەنجام دراوە لەناو رێوشوێنی توندی تەناهی و بێ هیچ كێشەیەك.
ئەمە و دوێنێ شەموو هێزێكی تایبەتی تەناهی عەدنان حەمەد حەموود بریكاری وەزارەتی نەوت بۆ كاروباری پاڵاوتن، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای پاڵاوگەكانی باكور و پاڵاوگەی بێجیان بە تۆمەتی گەندەڵی گرت، پرۆسەكە لە ناوچەی ئیسحاقی لە پارێزگای سەڵاحەدین ئەنجام درا و لە دوای راگەیاندنی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق هات بە دەست پێكردنی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و لێوردبوونەوە لە گرێبەستە حكوومەتییەكان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا