Kurdistan Press - عەلی زەیدی بڕیاری دا عەلی زەیدی بڕیاری دا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عەلی زەیدی بڕیاری دا

عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە بڕیاریدا بە پێکهێنانی "ئەنجومەنی باڵای سەروەری بۆ دەستپاکی و چاودێری و گەڕاندنەوەی سامانی گشتی" بە سەرۆکایەتی خۆی، بەمەبەستی چاودێریکردنی وەزارەتەکان و پارێزگاکان و ڕێگریکردن لە بەهەدەردانی سامانی گشتی
لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا سەبارەت بە ڕێکارەکانی وردبینی لە گرێبەستە حکومییەکان، سەرۆک وەزیرانی عێراق  فەرمانیدا بە پێکهێنانی ئەنجومەنەکە. ئەم ئەنجومەنە بە ئەندامێتی سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی و سەرۆکی دەستەی دەستپاکی دەبێت، ئەرکی سەرەکییان چاودێریکردنی بەردەوامی وەزارەتەکان، لایەنە نەبەستراوەکان بە وەزارەت و پارێزگاکان دەبێت لە پرسە چارەنووسسازەکاندا، بۆ ڕێگریکردن لە بەهەدەردان و گەڕاندنەوەی پارەی دەوڵەت، لەگەڵ ڕەوانەکردنی دەرەنجامی کارەکانیان بۆ دادگا
هەروەها سەرۆک وەزیران جەختی لە پێویستی دڵنیابوونەوە لە سودمەندیی ئابووریی پڕۆژەکان کردەوە، لەگەڵ پێکهێنانی لیژنەی لاوەکیی تایبەتمەند بۆ وردبینی لە گرێبەستە حکومییەکان بۆ دڵنیابوون لە گونجانیان لەگەڵ یاسا و ڕێنماییەکان
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی پێکهێنانی لیژنەیەکی ناوەندی کرا لە نێوان دیوانی چاودێریی دارایی، دەستەی دەستپاکی و وەزارەتی دارایی، بۆ دانانی میکانیزمێک تایبەت بە وردبینی و لێکۆڵینەوە لە گرێبەستە حکومییەکان پێش واژۆکردنیان، ئەوەش لەپێناو دڵنیابوونەوە لە گونجانیان لەگەڵ تەرخانکراوە داراییەکان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا