ئەندامێکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق داوا لە عەلی زەیدی، سەرۆکی حکوومەت دەکات پێداچوونەوەی تەواو بۆ بڕیارەکانی حکوومەتەکەی سوودانی بکات. بەپێی بڕیارێکی دادگای فیدراڵی، حکوومەتی پێشوو لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردووەوە کورتکرابووەوە بۆ "کاربەڕێکەر" و دەسەڵاتی دەرکردنی بڕیاری ستراتیژی و واژوەکردنی گرێبەستی گەورەی نەبووە.
محەمەد جاسم خەفاجی، پەرلەمانتاری عێراق، لە نووسراوێکی فەرمیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە زۆربەی ئەو بڕیارانەی لە دوای ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ لەلایەن حکوومەتی پێشووەوە دراون، نادەستوورین و کاریگەریی قورسی دارایی، سیاسی و ئابوورییان لەسەر وڵات جێهێشتووە. لە لایەکی دیکەوە، هەر ئەمڕۆ ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بڕیارێکی حکوومەتی سوودانی تایبەت بە زیادکردنی باجی سەر کۆمپانیاکانی مۆبایل و ئینتەرنێتی بە فەرمی هەڵوەشاندەوە.
#kurdistanpress



وەڵام بدەوه