پۆستەکانی مالکی و سوودانی یەکلاییکران. وەزارەتی ناوخۆ بۆ مالیکی یەکلابووەتەوە و بە ئەگەرێکی زۆریش وەزارەتی نەوت بۆ سوودانی دەبێت.
سەرچاوەیەکی لە چوارچێوەی هەماهەنگی راگەیاند، کە چوارچیوەی هەماهەنگی لە %95 لەسەر دابەشکردنی وەزارەتەکان گەیشتوونەتە رێککەوتن و تەنها لە 5% ماوە.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: وەزارەتی ناوخۆ بۆ دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نووری مالیکی یەکلابووەتەوە و کەسێک لە دەوڵەتی یاسا دەبێتە وەزیری ناوخۆ، وەزارەتی نەوت تا ئێستا یکلانەبووەتەوە بەڵام بە ئەگرێکی زۆرەوە بۆ هاوپەیمانێتیەکەی سوودانی دەبێت.
سەبارەت بە وەزارەتی دارایی، ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو لەلایەن چوارچیوەی هەماهەنگیەوە سەرپشک کراوە کە خۆی کەسێک بۆ وەزیری دارایی دەستنیشان بکات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ هەر وەزارەتێک سێ ناویان داوەتە زەیدی بۆ ئەوەی یەکێکیان هەڵبژێرێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە لایەنەکان نیەتی خۆیان بە زەیدی گوتووە لەو سێ ناوە ئەوان لەگەڵ کامیانن.
سەبارەت بە وەزارەتی بەرگری، تا رادەیەک وەزارەتی بەرگری بۆ عەزم یەکلابووەتەوە. رۆژی 27ـی نیسان، سەرۆککۆماری عێراق بە مەرسوومێک عەلی زەیدی بۆ پێکهێنانی حکوومەت راسپارد. بەگوێرەی دەستوور 30 رۆژ لەبەردەم سەرۆکوەزیرانی راسپێردراودایە بۆ تەواوکردنی کابینەکەی. ئێستا دوو هەفتە بەسەر راسپاردنی عەلی زەیدی تێپەڕیوە تاوەکوو ئێستا کابینەی نوێ پێکنەهاتووە.
هەرچەندە رۆژی 7ـی ئایار، زەیدی کارنامەی حکوومەتەکەی رادەستی هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان کرد و بڕیار بوو لەم هەفتەیەدا کابینە وزارییەکەش رادەست بکات، بەڵام بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنەکان، پرۆسەکە روو لە دواکەوتنە.
پۆستەکانی مالکی و سوودانی یەکلاییکران
15رۆژ پێش ئێستا |
Hogir Nerwayi ![]() |
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه