هیشام ریكابی ڕاوێژكاری ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، نوری مالیكی كاندیدی فه‌رمییه بۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران تا ئێستا.
هیشام ریكابی له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، "هه‌ركه‌سێك هه‌وڵی پێكهێنانی حكومه‌ت بدات له واده‌ی ده‌ستوریدا ده‌بێت تۆكمه بێت و بڕیاری بوێرانه بدات، نه‌ك به‌رده‌وام بێت له دواخستن یان لایه‌نه‌كانی دیكه به‌رپرسیار بكات له دواكه‌وتنه‌كه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "نوری مالیكی تا ئێستا كاندیدی فه‌رمی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه به‌فه‌رمی ڕاگه‌یه‌ندراوه و نه‌گۆڕدراوه"، جه‌ختیشیكرده‌وه "ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی دواخستنی كۆبونه‌وه‌ی دوێنێ شه‌ممه به‌بیانوی سه‌ختی په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ مالیكی بڵاوده‌كرێته‌وه، بانگه‌شه‌یه‌كی ناڕاسته و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی واقیعی دۆخه‌كه نییه"
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه