ناوەندی پشتیوانیی دیپلۆماسیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بۆردمان كرا.
بەیانی ئەمڕۆ هەینی كە هاوكاتە لەگەڵ یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان، دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز لە بەغدا بیسترا و دواتر دەركەوت كە ناوەندی پشتیوانیی دیپلۆماسیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بە درۆن بۆردمان كرا.
گرووپی چەكداریی سەرایا ئەولیا دەم بەرپرسیاریێتی هێرشەكەی لە ئەستۆ گرتووە و رایگەیاندووە، لە چوارچێوەی "ئەركێكی شەرعی" و وەك تۆڵەكردنەوەیەك بۆ خوێنی ئەو چەكدارانەی لە هێرشەكانی ئەمریكادا كوژراون، سێ هێرشیان كردووەتە سەر بنكەكانی ئەمەریكا لە عێراق.


وەڵام بدەوه