له ترسی بۆردمان..باره‌گه‌ی میلیشیاكان له مووسڵ چۆڵكران
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له عێراق سه‌رجه‌م بنكه و باره‌گه‌كانی خۆیان له پارێزگه‌ی مووسڵ چۆڵكردووه و بۆ شوێنی تر گواستوویانه‌ته‌وه، له ترسی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن مووشه‌كی ئه‌مه‌ریكی و ئیسرائیلی بكرێنه ئامانج و زیانی گه‌وره‌یان پێ بگه‌یه‌نرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی له‌وباره‌وه بۆ جه‌زیره ڕایگه‌یاندووه، سه‌رجه‌م باره‌گه‌كانی میلیشیاكانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عــ ــبی له ده‌شتی نه‌ینه‌وا چۆڵكراون و گرووپه چه‌كداره‌كان شوێنه‌كانیان جێهێشتووه و نازانرێ بۆ كوێ چوون.
هۆی چۆڵكردنی باره‌گه‌ی ئه‌و میلیشیایانه له كاتێكدایه ته‌واوی هێرشه درۆنییه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ی سه‌ر به ئێران له ده‌شتی نه‌ینه‌وا ئه‌نجام ده‌دران و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی به‌غدا و ئه‌مه‌ریكای له‌و كاره ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه و داوای دانانی سنوورێك بۆ میلیشیاكان كراوه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌میش له كه‌ركووك بنكه‌یه‌كی میلیشیاكانی كه‌تیبه‌كانی ئیمام عه‌لی له شاری كه‌ركووك بۆردمان كرا و كوژرانی شه‌ش كه‌سی لێكه‌وته‌وه، هه‌روه‌ها كه‌مێك پێش ئێسته‌یش هێرشی ئاسمانی كرایه سه‌ر گرووپی "سه‌رایای ته‌لیعه‌ی خوڕاسانی" له ناوچه‌ی عوكاشاتی پارێزگه‌ی ئه‌نباری ڕۆژئاوای عێراق.
له سه‌ره‌تای هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی زیاتر گرووپه‌كانی حه‌شد له ناوچه‌ی جرف ئه‌لسه‌خری پارێزگه‌ی بابل ده‌كرانه ئامانج، به‌ڵام ئێسته ئه‌مه‌ریكا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر میلیشیاكان له ناوچه جیا جیاكانی تری عێراقیش چركردووه‌ته‌وه و به وردی بۆردمانیان ده‌كات.


وەڵام بدەوه