جارێكی تر دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عێراق بڕیاری درێژكردنەوەی وەستانی گەشتە ئاسمانییەكانی دا و بۆ ماوەی سێ ڕۆژی تر درێژ دەكرێتەوە.
ئەمڕۆ شەموو حەوتی ئادار، دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراق ماوەی راگرتنی گەشتەكانی بۆ 72 سەعاتی تر درێژ كردەوە.
وەستانی گەشتەكانی فڕۆكە لە 28ـی شوبات دەستی پێ كردووە ئەوەیش دوای شەڕی ئەمەریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێرانە.
بەپێی دواین ئامار تا ئێستە بەهۆی ئەو شەڕە زیاتر لە 32 هەزار گەشت لە ناوچەكە هەڵوەشاونەتەوە و راگیراون.


وەڵام بدەوه