Kurdistan Press - عێراق پەیامێکى بەپەلەى بڵاو کردەوە عێراق پەیامێکى بەپەلەى بڵاو کردەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عێراق پەیامێکى بەپەلەى بڵاو کردەوە

كێشەی گەورەی عێراق ئەوەیە بووەتە گۆڕەپانی ململانێكانی ئێران و ئەمەریكا، جیا لەوەی بەهۆی داخرانی گەرووی هورمز تەنگژەی دارایی و ئابووری بۆ دروست دەبێت، لە لایەن ئێران و میلیشیاكانی و ئەمەریكا و ئیسرائیلەوە بۆردمان دەكرێت، بۆیە زیاترین كاریگەریی شەڕی لەسەرە، ئەوەش وای كرد كە وەزیری دەرەوەی عێراق داوای وەستانی بەپەلەی شەڕەكە بكات.

ئەمڕۆ دووشەم فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە ژمارەیەك پێوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتاكانی لە چەند وڵاتێكی ناوچەكە و دنیا داوای وەستانی شەڕی كردووە، بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوە، لەگەڵ یوهان فادیفول هاوتا ئەڵمانییەكەی قسەی كردووە و داوای لە ئەڵمانیا كردووە سوود بە پێوەندییەكانی لەگەڵ واشنتن ببینێت و داوای وەستانی ئەو شەڕەی لێ بكات كە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵگیرساوە، هەردوو وەزیر نیگەرانیی خۆیان بۆ پەرەسەندنی زیاتری دۆخەكە و گەیشتنی لێكەوتەكانی بە خاكی عێراق دەربڕی.

حوسێن دووپاتی كردەوە كە هێرشەكانی هەردوو وڵات بۆ سەر عێراق رەت دەكەنەوە و پێویستە ئەو هێرشانەشی دەكرێتە سەر وڵاتانی كەنداو بوەستێت، ئاماژەی كرد كە ئەڵمانیا بەهۆی پێوەندییە باشەكانی لەگەڵ ئەمەریكا دەتوانێت رۆڵێكی گرنگ لە وەستانی شەڕەكە ببینێت، گرنگە ئەوروپا رۆڵی سەرەكی لە هەوڵەكانی كۆتهێنان بەو پەرەسەندنە هەبێت، بەتایبەتی دژی عێراق.

هەر ئەمڕۆ فوئاد حوسێن لە پێوەندییەكی تری تەلەفۆنی لەگەڵ عەبدوڵا بن زاید ئال نەهیان هاوتا ئیماراتییەكەی باسی پەرەسەندنەكانی ناوچەكە و كاریگەریی لەسەر عێراق و وڵاتانی كەنداو كرد، وەزیری دەرەوەی ئیمارات باسی ئەوەی كرد كە وڵاتەكەی دووچاری 800 هێرشی مووشەكی و درۆن بووەتەوە و ئامانجەكانی شوێنی مەدەنیشی گرتووەتەوە، هێرشەكان بێ پاساون و دەبێت بەپەلە بوەستن.

لای خۆیەوە فوئاد حوسێن ئاشكرای كرد كە عێراقیش بووەتە قوربانی ئەو شەڕە و تەنیا شاری هەولێر بە زیاتر لە 70 مووشەك و درۆن هێرشی كراوەتە سەر، ئەوە جیا لە هێرشی لایەنی تر بۆ سەر ناوچەكانی باشوور و رۆژئاوای عێراق. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا