یه‌كێتی ئەو كورسییەی پەرلەمانی عێراقی بەدەست نەهێنا كە چاوەڕێی دەكرد
كه‌مێك پێش ئێستا (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ی 2ی 2026)، بەدر فه‌حل، به‌ربژێری دەرچووی پارێزگای سه‌ڵاحەدین کە هاوکات پارێزگاری سه‌ڵاحەدینە، سوێندی یاسایی خوارد و وەک پەرلەمانتار دەستبەکار بوو.
بەمەش چانسی سەرکەوتنی مەلا کەریم شكور كه خه‌ڵكی خورماتووه و یه‌كێتییه و یه‌ده‌گی پارێزگای سه‌ڵاحەدین بوو بۆ چوونە پەرلەمانی عێراق، لەم كاتەدا نەما بەوەی بگاتە پەرلەمانی عێراق.
پێشتر بەدر فه‌حل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردبوو كه ناچێتە پەرلەمان و وەک پارێزگار دەمێنێتەوە، بەڵام ئەنجوومەنی پارێزگای سه‌ڵاحەدین قەبووڵیان نەکرد، بۆیە ئه‌مڕۆ سوێندی یاسایی له په‌رله‌مان خوارد.


وەڵام بدەوه