Kurdistan Press - پەرلەمانی عێراق بریاری دا پەرلەمانی عێراق بریاری دا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەرلەمانی عێراق بریاری دا

ئەمڕۆ شەممە 27ـی کانوونی یەکەمی 2025، پەرلەمانی عێراق کارنامەی یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ڕاگەیاند.

 پەرلەمانی عێراق، کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە 29ـی کانوونی یەکەمی 2025، یەکەم کۆبوونەوەی خۆی دەکات، بەپێی کارنامەکەش، دوای خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز، بڕگەی یەکەمی دانیشتنی پەرلەمان سوێندی ئەندامانی پەرلەمان دەبێت.

بڕگەی دووەمیشی، هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و جێگرەکەی دەبێت.

سەرۆک کۆماری عێراق لە مەرسومێکی کۆماریدا ڕۆژی 29ـی ئەم مانگەی وەک یەکەم کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق دیاریی کردووە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و دوو جێگرەکەی.

بڵاو بونەوەی کارنامەی یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق لە کاتێکدایە  تا ئێستا لایەنەکان نەگەیشتون بە رێکەوتن   

هاوکات ئەمڕۆ ڕۆژنامەی "شەرقول ئەوسەت" بڵاویکردەوە، هەڵکشانی ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان مەترسیی تێپەڕاندنی وادە دەستوورییەکانی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دروست کردوە.

 بەپێی ڕاپۆرتەکە، عەرەبی سوننە هێشتا لەسەر کاندیدێکی کۆدەنگ بۆ سەرۆکی پەرلەمان ڕێکنەکەوتون

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه