دهستهى كهشناسیی عێراق، ئاماژە بەوە دەکات کە شەپۆلی بارانی بەهێز ناوچەکانی ههرێمی كوردستان دەگرێتەوە و ئاستی بارانبارینهكه له ناوهچكانى وەڕاست و باشوور كهمتر دهبێت، بهپێی پێشبینییهكان، شهپۆلهكه لە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینییەوە بۆ ماوەی 4 ڕۆژ بهردهوام دهبێت، لەنێو ئەوەشدا شەپۆلێکی بەفری چڕ چەند ناوچەیەکی ههرێمی كوردستان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دەگرێتەوە.
بەپێی داتاکانی کەشوهەوا، دۆخێکی باراناوی و کاریگەر ههرێمی كوردستان و عێراق دەگرێتەوە كه لە ئێوارەی هەینییەوە تا بەرەبەیانی دووشەممە بهردهوام دهبێت، و زۆرترین کۆبوونەوەی باران لە ناوچهكانى ههرێمی كوردستان و باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵات دەبێت کە چیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بەتایبەتی سلێمانی و هەڵەبجە و ڕۆژهەڵاتی هەولێر و دهۆک کە ڕەنگە لە هەندێک شوێندا لە 60 بۆ 90 ملم تێپەڕبکات، هەروەها بارانبارین بە شێوەیەکی باش ناوچەکانی نەینەوا و کەرکووک و سەلاحەدین و دیالە بە بڕی مامناوەند کە لەنێوان 20 و 40 ملم دەبێت دهگرێتهوه و ڕەنگە لە هەندێک کاتدا هەورەبرووسکەی لەگەڵدا بێت، لە کاتێکدا نەخشەکە نیشانی دەدات کە کاریگەرییەکە دەگاتە ناوەڕاستی عێراق بەهۆی ئەوەی بارانی سووک بۆ مامناوەند دەبارێت بە بارینی نزیکەی 5 بۆ 15 ملم.
هەروەها ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی عێراق وەکو واسیت و میسان و بەشێک لە بەسرە کاریگەر دەبن بە نمەبارانی پچڕ پچڕ کە ڕەنگە لە هەندێک شوێندا هەورەبرووسکەی لەگەڵدا بێت، بەڵام ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئەنبار و باشوور و شارەکانی ناوەڕاستی فورات ئەگەری بارانبارینیان لاوازتر و سنووردارتر دەبێت، و دۆخەکە هاوکات دەبێت لەگەڵ چالاکبوونی با لە کاتی هەورەبرووسکەدا و دابەزینی بەرچاو لە پلەکانی گەرمیدا بەتایبەتی لە شەودا.
بە گشتی ناوچەکانی وڵات کاریگەر دەبن بە نزمە پاڵەپەستۆی جەمسەری بەهۆی پاڵنانی بارستە هەوایەکی ساردەوە، کاریگەرییەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ ناوەڕاستی وڵات، هەروەها کاریگەرییە گەورەکە لە ههرێمی كوردستان دەبێت کە دەبێتە هۆی دروستبوونی لافاو و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە ناوچە نزمەکاندا.
لە هەمان کاتدا، ناوچە باکوورییەکان دەکەونە ژێر کاریگەری بڕێکی زۆری بەفرەوە بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان ئهوهش لە یەکشەممەوە تا ئێوارەی سێشەممە، و ڕەنگە ئاستی بەفر دابەزێت تەنانەت بۆ هەندێک دەشتی نەینەوا و چیای شنگال و دەوروبەری و ڕۆژهەڵاتی کەرکووک بەتایبەتی ڕۆژی دووشەممە.


وەڵام بدەوه