چوارچێوەی هەماهەنگی ئێستا بە شێوەیەکی کرداری بەسەر دوو باڵی سەرەکیدا دابەش بووە کە ناکۆکییان لەسەر سیاسەتی دەرەوە و هەڵوێست بەرامبەر ئەمەریکا ڕوون و ئاشکرایە. ڕەوتی توندڕەو: (میلیشیا چەکدارەکان)، ئەو ڕەوتە لەو پارت و فراکسیۆنانە پێکدێت کە بە باڵی سیاسیی گرووپە چەکدارەکان دادەنرێن.
پارتە سەرەکییەکانی وەک حقوعق، سادقوون، فەزیڵە و سەنەد هەڵگری هەڵوێستێکی توندن، بەتایبەتی لە دۆسییەی پەیوەندی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان.
ئەوان بە پێویستی دەزانن کە بەرەنگاریی فشارە ئەمەریکییەکان ببنەوە و داوای سنووردارکردنی پەیوەندییەکان دەکەن. هەروەها، لە پەیوەندییە هەرێمییەکانیشدا، تەنیا بە هەماهەنگی ئەمنی لەگەڵ سووریا ڕازی دەبن و دژی پێشڤەچوونی پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئابوورییەکانی دیکەن. ڕەوتی میانڕەو: ئەم باڵە نوێنەرایەتیی هێزە سیاسییە کۆن و گەورەکانی ناو چوارچێوەکە دەکات، وەک دەوڵەتی یاسا (بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی)، رەوتی حیکمەی نیشتمانی (عەمار حەکیم) و ئیئتیلافی نەسڕ (حەیدەر عەبادی). ئەم ڕەوتە بەگشتی داوای مامەڵەکردن و گونجان لەگەڵ قۆناغی سیاسیی ئێستا دەکەن و خوازیاری هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە و پاراستنی پەیوەندییەکی باشن لەگەڵ واشنتن، بەمەرجێک، کاریگەریی نەرێنی لەسەر پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێراندا نەبێت.
هەروەها، ئەم ڕەوتە پاڵپشتیی لە کرانەوەی دیپلۆماسی و ئابووری دەکات لەگەڵ حکوومەتی نوێی سووریا، بە مەبەستی بەدەستهێنانی بەرژەوەندیی هاوبەش بۆ عێراق. ناکۆکی و دابەشبوونەکان لەو چوارچێوەیەدا، سەرچاوە سیاسییە نزیکەکان لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە ڕۆژنامەی (العربي الجديد)یان ڕاگەیاندووە، سەبارەت بە پەیوەندیی لەگەڵ ئەمەریکییەکان ناکۆکییەکە لەنێوان نووری مالیکی (سەرۆکی کوتلەی دەوڵەتی یاسا) و نوێنەرانی هێزە چەکدارەکان، قووڵە. هۆکارەکەشیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە "مالیکی پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان دەوێت، لەگەڵ بێزارنەکردنی ئێران، چونکە ئێران نایەوێت هەست بەوە بکات لەلایەن دراوسێ ڕۆژئاواییەکەیەوە گەمارۆ دراوە.
" سەرچاوەکان ڕوونیان کردووەتەوە، عێراق دوایین شوێنە کە بۆ ئێران لە ناوچەکەدا ماوەتەوە، بەتایبەتی دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤. بەپێی هەمان سەرچاوە، عەمار حەکیم (سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی) بەردەوام پەیام دەگەیەنێت و هۆشداریی دەدات لە لێکەوتەکانی بەردەوامیی دۆخی گرژیی نێوان گرووپە چەکدارەکان و لایەنی ئەمەریکی و کاریگەرییەکانی لەسەر دۆخی ئابووریی وڵات، لەکاتێکدا حەیدەر عەبادی (سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسڕ) لە دابڕاندایە لەگەڵ زۆربەی گرووپەکان. سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەش کردووە کە هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی بەتوندی دابەش بووە بەسەر هەڵوێستەکان بەرامبەر دۆخی دەرەکی، بەتایبەت کرانەوە بەڕووی سووریای نوێدا، بەجۆرێک، لایەنە عەرەبە شیعەکان بە پێویستی دەزانن پەیوەندییەکی باش و خاوەن بەرژەوەندیی هاوبەش لەگەڵ حکوومەتی ئێستای سووریا دابین بکرێت".
لەکاتێکدا گرووپەکان چەكدارەكان بۆ ڕێگریکردن لە هەر پێشکەوتنێک لە پەیوەندییەکان لەسەر ئاستی دیپلۆماسی و ئابووری، تەنیا رازین بە هەماهەنگیی ئەمنی لەگەڵ دیمەشق.
چوارچێوەی هەماهەنگی لە لێواری هەڵدێردایە
2رۆژ پێش ئێستا |
KurdistanPress ![]() |
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان
KurdistanPress
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بەدواممان بکەوە
دوابابەت
بریارێکی بەپەلە لە موقتەدا سەدرەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
سوننەی عێراقی بریار دەدات
1 رۆژ پێش ئێستا
وادەی ناردنی مووچەی مانگی 10 ئاشکراکرا
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەوروپا ئامادەبن بۆ جەنگ
1 رۆژ پێش ئێستا
ئێران مووشەکی بەهێزتر ئامادەکردووە
1 رۆژ پێش ئێستا
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە
1 رۆژ پێش ئێستا

وەڵام بدەوه