مۆنیته‌ر: حه‌مید شه‌ترى سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق به‌هێزترین كاندیده بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت..
"زۆرترین چانسى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ببێته سه‌رۆكى حكوومه‌تى داهاتووى عێراق."
"سه‌ركرده كاریگه‌ره‌كانى ناو چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه به رژدى بیر له كاندیدكردنى شه‌ترى ده‌كه‌نه‌وه."
"ئه‌ویش كۆمه‌ڵێك خه‌سڵه‌تى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و متمانه‌ى شیعه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت."
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى ئه‌وه‌یه ئه‌زموونێكى زۆرى بوارى ئاسایشى هه‌یه و تواناى مامه‌ڵه‌كردنى له‌گه‌ڵ ئاڵه‌نگارییه ناوخۆییه‌كان هه‌یه و ده‌توانێ پێوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه به‌ڕێوه ببات"
ئه‌م سیفه‌تانه‌یش له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه بایه‌خیان پێ ده‌درێت."
حه‌مید شه‌ترى هیچ خواستێكى حزبى نییه، ئه‌م خاڵه زۆر له‌گه‌ڵ خواستى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى یه‌ك ده‌گرێته‌وه، ده‌یه‌وێ كه‌سێكى "ناسیاسى" سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت بكات."


وەڵام بدەوه