عامر فایز، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی و بەرپرسی هاوپەیمانی تەسمیم:
دوای پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمان، کاندیدی کۆتایی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دیاری دەکرێت.
راگەیاندنی کاندیدی کۆتایی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، دوای پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەبێت لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە.
هەرکەسێکیش ئەو پێوەرانەی تیادابێت کە چوارچێوەی هەماهەنگی دیاریی کردووە، مافی خۆیەتی خۆی کاندید بکات و کێبڕکێ لەسەر ئەو پۆستە بکات.
هیچ شتێک نییە رێگری لە مالیکی بکات بۆ ئەو پۆستە، رەنگە لەبری خۆشی کاندیدێک بۆ ئەو پۆستە پێشنیازبكات.
ئێمە چاوەڕێی دەرئەنجامەکانی ئەو لیژنەیە دەکەین کە ئەرکی دیراسەكردنی سیڤی کاندیدەکانی پێسپێردراوە.


وەڵام بدەوه