نوورى مالیكى سه‌رۆكى ده‌وڵه‌تى یاسا، ده‌ستى به دانوستان كردووه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق، به‌رپرسێكى ئه‌و هاوپه‌یمانییش ده‌ڵێ، "ئه‌و حكوومه‌ته به‌شێوه‌یه‌كى خێرا پێكده‌هێنرێت كه پێشتر نموونه‌ى نه‌بووه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ى تشرینى دووه‌م، نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى ده‌وڵه‌تى یاسا دەستى بە دانوستانێكى چڕ كرد و چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌كان و سوننه‌كانیش كرد، له‌وانه له‌گه‌ڵ موسه‌نا سامه‌رایى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى عه‌زم "سوننه" كۆبووه‌وه. مالیكى دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه، ده‌بێت په‌له له پێكهێنانى حكوومه‌ت بكرێت.
سه‌باح ئه‌نبارى ئه‌ندامى هاوپه‌یمانیى ده‌وڵه‌تى یاسا له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "له قۆناغى داهاتوودا حكوومه‌تى نوێ به خێراییه‌كى بێ وێنه پێكده‌هێنرێت". ئه‌نبارى دووپاتى ده‌كاته‌وه، كه‌شى سیاسى ئێسته له‌باره بۆ تێپه‌ڕبوون و پێكهێنانى حكوومه‌ت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى ده‌وڵه‌تى یاسا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و ناكۆكى و گرژییه‌ى له كاتى هه‌ڵبژاردن هه‌بووه كاریگه‌رى له‌سه‌ر پێكهێنانى حكوومه‌ت نابێت.


وەڵام بدەوه