به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كه ئافره‌ته و به‌ربژێر بوو بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، ده‌نگی پێویستی به ده‌ست هێناوه.
له كاتێكدا ئه‌و ئافره‌ته له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستبه‌كار بوو، ئه‌وا مامۆستا (تارا جه‌لال داودی) كه خه‌ڵكی خورماتووه و به‌ربژێری پارتی دیموكراتی كوردستان بوو له لیستی هاوپه‌یمانیی حه‌سم، له دوایین هه‌ڵبژارنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، ده‌چێته شوێنی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كاوه شێخانی، ڕاوێژكاری پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین له ئه‌كاونتی خۆی وێنه‌یه‌كی مامۆستا تارای داناوه و نووسیویه‌تی "مامۆستا تارا جه‌لال داودی ده‌بێته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین".


وەڵام بدەوه