میدیایه‌كی ئێرانی ئاشكرایكرد؛ به‌پێی رێككه‌وتنێك توركیا ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه یه‌ك ملیار مه‌تر سێجا به‌ره‌و عێراق به‌ربداته‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا رۆژانه به‌غدا نیو ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی دیپلۆماسیی ئێران ئاماژه‌ی بهوهكردوه كه سه‌ودانامه‌كه له له‌رووكه‌شدا ئابوریی دیاره به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره كردویه‌تی هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی ستراتیژییه له‌به‌كارهێنانی ئاو وه‌ك كارتێكی فشاری جیۆسیاسی كه نه‌ك هه‌ر به‌ته‌نیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر عیراق ده‌بێت به‌ڵكو لێكه‌وته‌كانی ئه‌و هه‌نگاوه ئێرانیش ده‌گرێته‌وه كه گیرۆده‌ی كه‌مئاوی بوه‌ته‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕه ئێرانییه‌كه وشكبونی چه‌ند ده‌ریاچه‌یه‌ك له‌وڵاته‌كه‌یان ده‌رئه‌نجامی پشتگوێخستنی ناوخۆی نییه به‌ته‌نیا به‌ڵكو به‌رهه‌می راسته‌وخۆی سیاسه‌تی توركیا‌و دروستكردنی چه‌ندان به‌نداوی ئاوه كه بوونه‌ته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی كه ده‌ڕژێته ئێرانه‌وه.


وەڵام بدەوه