میدیاكارێكی دیارى عێراقی ئاشكراى دهكات، مارك ساڤایا، نێردهى تایبهتى ترامپ بۆ عێراق، له ڕۆژانی ڕابردوودا بهنهێنی سهردانى بهغداى كردووه و لهگهڵ ژمارهیهك سهركردهى سیاسی كۆ بووهتهوه.
حسام حاج، ڕاگەیاندنکاری ناسراو بە نزیکیبوونى لە سهركردهكانى حزبە سیاسییەکان، ئهمڕۆ چوارشەممە (29ی 10ی 2025) ڕایگەیاند، مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکی دۆناڵد ترامپ، دوو ڕۆژ پێش ئێستا گەیشتووەتە بەغدا و زنجیرە کۆبوونەوەیەکی نهێنی لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک فراکسیۆنە سیاسییەکان ئەنجام داوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ئهو ڕاگهیاندكاره عێراقییه گواستوویەتییەوە، کۆبوونەوەکان دوور لە میدیاكان ئەنجام دراون و تایبەتمەندییەکی سیاسی هەستیاریان هەبووە، تیشکیان خستووەتە سەر ستراتیژی داهاتووی ئەمریکا لە عێراق و دۆسیەکانی پەیوەست بە بوونی ئەمریکا، هەڵبژاردنەکان، و هاوپەیمانییە هەرێمییەکان.
تا ئێستا هیچ پشتڕاستکردنەوەیەکی فەرمی لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکا یان حکوومەتی عێراقەوە سەبارەت بە سەردانەکە یان وردەکارییەکانی ئەو کۆبوونەوانەی کە نێردەی ئەمریکی ئەنجامی داوە، ڕانهگیاندراوه.
مارک سافایا، له بنەماڵەیەکی کلدانی مەسیحی عێراقییە، لە شارۆچکەی تەلکێف سەر بە پارێزگای نەینەوا لهدایكبووه. خێزانەکەی لە بەغدا ژیاون، بەتایبەتی لە ناوچەکانی کەڕادە و جادرییە، پێش ئەوەی لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا کۆچ بکەن بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ئەو له ئێستادا بازرگانێکی سەرکەوتووە و دۆستێکی نزیکی ترامپ و ئیلۆن ماسک و ژمارەیەک لە کەسایەتییە دیارەکانی ئەمریکی و عەرەبییە.


وەڵام بدەوه