بانكى رافیده‌ین نووسینگه‌ى خۆى له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى حه‌شدى شه‌عبى داخست و سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاشكراى ده‌كات، داخستنه‌كه له‌سه‌ر داواى كۆمپانیایه‌كى ئه‌مه‌ریكى بووه كه تازه گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ بانكى رافیده‌ین كردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 15ى تشرینى یه‌كه‌م، به‌رپرسێك له بانكى رافیده‌ین بۆ ماڵپه‌ڕى "جبال"ى ئاشكرا كردووه، نووسینگه‌ى بانكى رافیده‌ین له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى حه‌شدى شه‌عبى داخراوه. هۆكاره‌كه‌یش ئه‌وه‌یه ئه‌و بانكه، رێككه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى كى 2 ى ئینتیرگریتى K2 Integrity ئه‌مه‌ریكى كردووه، كه كۆمپانیایه‌كه تایبه‌ت به راوێژى چاودێرى و داراییه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ، "به‌گوێره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه، بانكى رافیده‌ین ده‌پارێزرێت و دوور ده‌بێت له مه‌ترسیى سزاكانى ئه‌مه‌ریكا، چونكه راپۆرت و ئاماژه‌ى نه‌رێنى له‌سه‌ر ئه‌و بانكه هه‌یه، كۆمپانیاكه كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى هه‌ڵه‌كان بكات و هه‌ر ئه‌ویش پێشنیارى كردووه، نووسینگه‌كه‌ى له حه‌شدى شه‌عبى دابخات".
وەڵام بدەوه