ئەمڕۆ جارێكی تر هەواڵەكانی باسی هەڕەشەی ئەمەریكا لەبارەی میلیشیا شیعەكانی نزیك لە ئێران دەكەن كە بەشێكن لە حەشدی شەعبی، مەحموود مەشهەدانی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق پێی وایە كاتی خستنەڕووی یاسای حەشدی شەعبی لە پەرلەمان نییە و ئەمەریكا و ئیسرائیل هەڕەشەی دوورخستنەوەی حەشدیان لە عێراق كردووە.
مەشهەدانی ئەمشەو لە دیدارێكی تەلەڤزیۆنی باسی چەند پرسێكی گرنگی كرد لەوانە یاسای حەشدی شەعبی و گوتی، هەڕەشەیەكی ژێراوژێری ئەمەریكا و ئیسرائیل گەیشتووەتە بەرپرسانی عێراق لە ئەگەری تێپەڕاندنی یاسای نوێی حەشدی شەعبی، ئاشكرای كرد كە پێشنیازی خانەنشیی هێزەكانی حەشد مەبەست لێی خانەنشینكردنی تەنیا كەسێك بوو.
روونی كردەوە، كاتی خستنەڕووی پێشنیازەكە گونجاو نییە و لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان رێنوێنی داوە بە تێپەڕنەكردنی یاساكە بۆ ئەوەی لەو دۆخەی ئێستە فەرماندەكانی خانەنشین نەكرێن، ئەو وریایی دایە ئەندامانی حەشد بەوەی كەسانێك هەن بازرگانیان پێوە دەكەن و سوود لە دەنگی ئەوان لە هەڵبژاردن دەبینن.
مەشهەدانی جارێكی تر وریایی لە تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی ئێستە دا و گوتی، سووربوونی ئەمەریكا بۆ دوورخستنەوەی حەشدی شەعبی رێگە بۆ هێرشێكی زەوینی لە عێراق خۆش دەكات.
سەرچاوەیەكی نزیك لە حكوومەتی عێراق ئاشكرای كرد كە كە لە ماوەی دوایی بەرپرسێكی باڵای حكوومەتی عێراقی، پەیامێكی لە ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە رێگەی ژمارەیەك دیپلۆماتكاری ئەو وڵاتە بەدەست گەیشتووە و بە عێراقی گوتووە بە هاوشێوەی لبنان دەبێت حكوومەتی عێراق پلانێك بۆ داماڵینی چەكی میلیشیاكانی نزیك لە ئێران دابنێت و جێبەجێی بكات، لەوەش ئەمەریكا هاكاریی عێراق دەكات، ئەگەرنا سزای توند دەخەنە سەر عێراق.
وەڵام بدەوه