فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا کە سەرپەرشتی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی شاندەکەی هەرێمی کردووە لەگەڵ تەیف سامی رایگەیاندوە، ئەنجامی کۆبوونەوەکە باش بووە و باشتریش دەبێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانیش، کۆبوونەوەکە لە کەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەچووە و لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان هەردوولادا هەبووە سەبارەت بە پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم.
هاوکات، وابڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێکی دیکەی حکومەتی هەرێم بەمەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆکان و گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی، جارێکی دیکە سەردانی بەغدا بکاتەوە.
وەڵام بدەوه